سەرقاڵی داتا و زانیارییەکانن

کەلار بێ ماستەر پلانە

964+

میلاد جەلال – کەلار

قەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، ماستەر پلانی نییە، شارەوانیش دەڵێت، ئەو کارانەی کە کراون بە نەخشە پلانێک ئەنجامدراون و سەرقاڵی دروستکردنی ماستەر پلانن.

964 دەزانێت لە ساڵی 2009 ماستەر پلان بۆ کەلار دانراوە، بەڵام لە ماوەی دوو ساڵدا ئەو ماستەر پلانەی بۆی دانراوە تێی پەڕاندوە.

ئەکرەم ساڵح سەرۆکی شارەوانیی کەلار بە 964ى وت، “راستە بە شێوەیەکی فەرمی کەلار ماستەر پلانی نییە، بەڵام ئەو کار و پرۆژانەی کراون، بە پێی نەخشە پلانێک ئەنجامدراوە، نەمانھێشتووە رێگری لە فراوانبوونی قەزاکە بگرێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، سەرقاڵی داتا و زانیارییەکانین بۆ دروستکردنی ماستەر پلان، دواتر دەیانێرین بۆ وەزارەتی شارەوانی بۆ قبوڵکردنی ماستەر پلانەکە.

نەبوونی ماستەر پلان، جێبەجێکردنی پرۆژەکانی خاو کردووەتەوە و ناچارین قۆناغ بە قۆناغ کاریان لەسەر بکەین، بەڵام بە ھەبوونی ماستەر پلان بەرچاویان روون دەبێت بۆ ئاییندە لە جێبەجێکردنی پرۆژەکان، دلێر حەسەن بەرپرسی بەشی پرۆژەکانی شارەوانی کەلار وای وت.

قەزای کەلار بە سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دادەنرێت، لە 32 گەڕەک پێکدێت ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە 226 ھەزار کەس.

پێداچوونەوە: توانا نەقی