لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆ
لینکی ناوەکان ببینە
ناوی ده‌رچووانی خوێندنی باڵای وه‌زاره‌تی ناوخۆ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات راگه‌یاندرا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ناوی كاندیدانی ده‌رچوو بۆ خوێندنی باڵا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ فه‌رمانبه‌ر و ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ راگه‌یاند، هاوكات لینكی پێویستی ناوه‌كانی بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه ئەمڕۆ چوارشەممە رایگه‌یاند، “دوای چاوپێكه‌وتن و كێبڕكێیه‌كی دادپه‌روه‌رانه ناوه‌كان دیاریكراون”.
وه‌زاره‌تەکە ئاماژه به‌وه ده‌كات، “دوای چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ گشت پێشكه‌شكارانی خوێندنی باڵا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و خاڵی به‌ده‌ستهاتوو، به پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و پاش “كێبڕكێیه‌كی دادپه‌روه‌رانه” ناوی كاندیدان بۆ خوێندن له ده‌ره‌وه دیاریكراون”.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌ر پێشكه‌شكارێك گله‌یی و گازانده‌ی هه‌یه ده‌توانێت تانه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێت به به‌شی دیراسات له وه‌زاره‌تی ناوخۆ به زووترین كات و تا رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، كه دواكاته بۆ وه‌رگرتنی تانه‌كان.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی له رێگه‌ی دوو لینكه‌وه، ناوی ده‌رچووانی راگه‌یاندووه.
ناوی دەرچووان بۆ خوێندنی دکتۆرا لە دەرەوەی وڵات
ناوی ده‌رچووانی خوێندنی ماسته‌ر