تەمەنی چاڵەکان سێ مانگە

شەقامەکانی قەسرۆکیان هەلکۆڵیوە و لە ئیش وەستاون

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

ماوەی زیاتر لە سێ مانگە بەشێک لە شەقامەکانی ناحیەی قەسرۆک، بە مەبەستی راکێشانی ئاوەڕۆ هەڵکەندراون، زۆربەی ئەو چاڵانە هێشتا پڕنەکراونەتەوە و خەڵکی ناوچەکە گلەییان هەیە.

بەشێک لە چاڵەکان، لە نزیک قوتابخانەی بنەڕەتین، مەترسی هەیە قوتابی بکەونە ناویان.

لەم پرۆژەیەدا، نزیکەی 15 شەقامی نێوخۆیی ناحیەی قەسرۆک، بەدرێژایی یەک کیلۆمەتر بۆ دروستکردنی ئاوەڕۆ هەڵکەندراون، بڕیارە لەپاش پڕکردنەوەی چاڵەکان ئەو شەقامانە یان قیرتاو، یان کۆنکرێت بکرێن.

گوژمەی یەک ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە تەرخانکراوە، بەڵام ئەو بەڵێندەرەی پرۆژەی پێدرابوو وەک پێویست پارەدار نەکراوە و ئەویش پرۆژەکەی راگرتووە.

سەعید جەلال، هاوڵاتییەکی ناحیەی قەسرۆکە، ئەو بە 964ـی وت، “لە بەهاری ئەمساڵ شارەوانی ناحیەی قەسرۆک دەستیان بە کارکردن کرد لە گەڕەکەکانی ئێمە و بریار بوو قیرتاوبکرێن، بەڵام پرۆژەکە بەنیوە کرا و کارکردن وەستا”.

لەبارەی وەستانی پرۆژەکە، میهران لوقمان نێروەی، بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرۆک بە 964ـی وت، ئەو پارەیەی کە بۆ بەڵێندەرەکە تەرخانکرابوو، وەک پێویست بۆی خەرجنەکراوە، بۆیە پارەیان تەواو بوو و ئیشەکە وەستا، و ئیستا ئێمە پارەی ترمان بۆیان دابینکردووە و لە زۆربەی کۆلانەکان کارکردن دەستیپێکردووەتەوە”.

پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر

لە یەک رۆژدا 400 ماڵ لە قەسرۆک کارەبای نیشتیمانیان بڕاوە

لە یەک رۆژدا 400 ماڵ لە قەسرۆک کارەبای نیشتیمانیان بڕاوە