"هێرشەکە ناڕەوا و ستەمکارانە بوو"

سەرۆکى حکومەت؛ سەرەخۆشى لە بنەماڵەى کارمەندەکەى فڕۆکەخانەى هەولێر دەکات

964+

وریا فەتاح

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بۆ شەهیدبوونی کارمەندێکی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هێرشەکە “تیرۆریستی و ستەمکارانە” بووە.

لە پەیامەکەدا سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵە و هاوڕێیانی (وڵات تاهیر) کردووە، کە کارمەندی ئاسایشی فڕۆکەخانە بووە و لە ئەنجامی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستداوە.

مەسرور بارزانی دەڵێت: “هاوبەشی خەمیانم، کە بە داخەوە لە ئەنجامی هێرش و پەلاماری ناڕەوا و ستەمکارانە و تیرۆریستیانەی سەر هەرێمی کوردستان شەهید بوو.”

لە کۆتایی پەیامەکەدا، سەرۆکی حکومەت وێڕای نزای ئارامی بۆ کەسوکاری شەهیدەکە، هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ بریندارانی هێرشەکە خواستووە.