گەڕەکێکی کوردنشینە

لە گەڕەکێکی کەرکوک هەڵمەتی پشکنینی ماڵ بە ماڵ دەستیپێکردووە

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک هەڵمەتی گەڕان و پشکنینی ماڵان دەستیپێکردووە و سەر هەر کۆڵانێک چەند ئۆتۆمبێڵێکی ئاسایشی لێ دانراوە و نایەڵن کەس دەرچێت.

ئەمشەو سێشەممە، لە گەڕەکی کوردستان، هەڵمەتی گەڕانی ماڵ بە ماڵ دەستیپێکردووە، پۆلیس و ئاسایش بەدوای چەکی بێ مۆڵەت و کەسانی داواکراون.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە بنکەی پۆلیسی عەرەفە بە 964ـی وت، هەریەکە لە پۆلیس، ئاسایشی نیشتیمانی، پۆلیسی هاتوچۆ، دەزگای هەواڵگری و ئەنجومەنی ئەو گەڕەکە دەستیپێکردوە.

ئەو سەرچاوەیەی پۆلیسی عەرەفە ئەوەشی وت، هەڵمەتەکە بۆ دەستگیرکردنی کەسانی داواکراو و هەڵهاتوو لە یاسا، کەسانی ئالودەی مادەی هۆشبەر، چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێ بەڵگەنامەیە.

سەرچاوە ئەمنییەکانی کەرکوک دەڵێن، ئەمجۆرە هەڵمەتە هەر جارەی لە گەڕەکێک بەشێوەیەکی کوتوپڕ ئەنجامدەدرێت.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

ئاگادارییەک لە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوکەوە

ئاگادارییەک لە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوکەوە