ئەمڕۆ لەناوبران

لە گوندێکی زاخۆ 141 پارچە تەقەمەنی دۆزرانەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە گوندێکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەیان پارچە تەقەمەنی دۆزرانەوە و ئەمڕۆ لە شوێنێکی سەلامەت بەتەقاندنەوە لەناوبران.

تەقەمەنییەکان لەجۆری RPG، گولە هاوەن و نارنجۆک بوون و لە “مەیدانی رەمی سێ”، لە گوندی سلکای سەر بە ناوچەی رزگاری زاخۆ دۆزرابوونەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 24.10.2023، جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای مین بە 964ـی راگەیاند، تەقەمەنییەکان 141 پارچە بوون و لەلایەن تیمی لەناوبردنی مین و تەقەمەنی EOD دۆزراونەتەوە.

حکومەتی هەرێم ده‌ڵێت، توانیویەتی لە چوار ساڵی رابردوودا و لەرێگەی دەزگای گشتیی کاروباری مینەوە، پێنج ملیۆن و 38 هەزار و 629 مەتر دوجا زەوی پاکبکاتەوە.

بەپێی ئه‌و داتایانه‌ى كه‌ حکومەت بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، تەنیا لە ساڵی 2019-2020دا لە هەر چوار پارێزگاى هەرێمی کوردستان، دوو ملیۆن و 56 هەزار و 657 مەتر دوجا زەوی لە 68 کێڵگەی مین پاککراونەتەوە، کە تیایاندا پێنج هەزار و 92 مینی دژەکەسی و نۆ مینی دژە تانک و شه‌ش هەزار و 759 تەقەمەنی جۆراوجۆر لەناوبراون.

سەختترین کێڵگە مینی هەرێمی کوردستان پاککرایەوە

سەختترین کێڵگە مینی هەرێمی کوردستان پاککرایەوە