باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە دەردەکەوێت. وێنە: 964+
ئەمساڵ پشکی هەرێم چەندە؟
دوا وادە بۆ ناو تۆمارکردنی حەج دیاریی کرا
توانا نەقی
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەی هەرێم دوا رۆژی تۆمارکردنی پڕکردنەوەی فۆڕمی حاجیانی دیاریی کرد و دوا وادەش رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردووەتەوە، پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆرمی حاجیان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچووە، رۆژی پێنجشەممە 26.10.2023 دوا رۆژە بۆ تۆمارکردن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره دەڵێت: ئه‌مساڵ رێكاره‌كانی حه‌جكردن له سعودیه پێشخراوه و هه‌موو وڵاتان ئاگه‌داركراونه‌ته‌وه، ده‌بێت به‌ر له ساڵی 2024 رێكاره‌كان ته‌واو بكه‌ن.
ئەوەش هاتووە لە دوای رۆژی پینجشەممەوە دەست دەکرێت بە رێکخستن و ئامادەکردنی ناوەکان بۆ تیروپشک.
لە رۆژی 15.10.2023 پرۆسەی ناو تۆمارکردن بۆ پرۆسەی حەجی ساڵی 2024 دەستپێکردووە و پشکی هەرێم چوار هەزار و 685 کەسە.