کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەکە لەگەڵ خاوەنی پارەکە - وێنە: پەیجی کارەبای سلێمانی لە فەیسبووک
پارەکەی وەرگرتەوە
ئەو کەسە دۆزرایەوە کە کارەبای سلێمانی بەدوایدا دەگەڕا
964+
پێشەوا محەمەد
ئەو کەسەی پێنج ملیۆن دیناری لە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی جێهێشتبوو، ئەمڕۆ چووەتەوە بەڕێوەبەرایەتییەکە و پارەکەی وەرگرتووەتەوە.
دوێنێ دووشەممە کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە کارمەندێکیان لە ژوورەکەیدا زەرفێکی دۆزیوەتەوە، کە بڕی پێنج ملیۆن دیناری تێدایە و دواتر بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ئاگادارییەکدا داوای کرد، هی هەرکەسێکە بچێت پارەکەی وەربگرێتەوە.
کارەبای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە 24.10.2023 لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەو کەسە چووەتەوە بەڕێوەبەرایەتییەکە و پارەکەی وەرگرتووەتەوە.
پارەکە لە لایەن ھێرۆ محەمەد عەبدوڵا، کارمەندی بەشی کۆپیی ھۆبەی فرۆشتنی وزەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە دۆزرابووەوە و هی کەسێک بووە بە ناوی شابازەوە.