لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆر - سلێمانی
لە چەمچەماڵ بوو
دژەتیرۆر روونكردنه‌وه‌ی له باره‌ی ده‌ستگیركردنی كه‌سێك بڵاوكرده‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر- سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌و كه‌سه‌ی وه‌ك رۆژنامه‌نووس و فه‌رمانبه‌ر له چه‌مچه‌ماڵ ده‌ڵێت له لایه‌ن دژه‌تیرۆره‌وه ده‌ستگیر كرابوو، راست ناكات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، “کەسێک کە خۆی وەک رۆژنامەنووس و فەرمانبەری بەڕێوبەرایەتیی رۆشنبیری سلێمانی ناساندووە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوە کردووە مانگی پێشوو لە چەمچەماڵ دەستگیر کراوە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتیی دژەتیرۆر و لەوێ لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە، بۆ هەمووانی رووندەکەینەوە ئەو کەسە بە هیچ جۆرێک لەلایەن دژەتیرۆر دەستگیر نەکراوە و دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا پەیوەندی بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆرەوە نییە.
دوێنێ رۆژنامه‌نووسێك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له رۆژی 11ی مانگی ئه‌یلولی رابردوو به شێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆن ده‌ستگیر كراوه و دوای یه‌ك كاتژمێر و نیو له ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی له ئاسایشس چه‌مچه‌ماڵ، ره‌وانه‌ی دژه‌تیرۆی سلێمانی كراوه.