دیزاینی پرۆژەکە. فۆتۆ: پارێزگای هەولێر
60 مێگاوات
رێگای پایسكلسوارییه و كاره‌باش به‌رهه‌م ده‌هێنێت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، پڕۆژەیەکی گرنگی پایسکل‌سواری بە درێژیی (40) کیلۆمەتر دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنه‌وه، كه به‌هۆیه‌وه كاره‌باش به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
پڕۆژەی بایکسۆل (BikeSol) پڕۆژەیەکی پایسکلسوارییە و لە لایەن نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بیرۆکەکەی داڕێژراوە و لەم نزیکانە لە تەواوی خولگەی شەقامی بازنەیی 120 مەتری هەولێری پایتەخت بە درێژیی (40) کیلۆمەتر جێبەجێ دەکرێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، پڕۆژەکە لە دوورگەی ناوەندی شەقامی 120 مەتری کە گونجاوترین شوێنە بۆ ئەنجامدانی، لایەنی تەکنیکی دیزاین کراوە و دوای سەرکەوتنی قۆناغی تاقیکاری بە درێژی (100) مەتر و داپۆشینی رێڕەوەکەی بە سیستمی وزەی خۆر بە درێژی (200) مەتر، ئێستا ئامادەیە بۆ جێبەجێکردن.
پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، بە تەواوبوونی پرۆژه‌كه، جگە لەوەی رەهەندی مێژوویی و گەشتیاری و ژینگەدۆستی و وەرزشی بۆ هەولێر زیاد دەکات، سوود و خزمەتێکی زۆریش پێشکەش بە هاوڵاتییان دەکات، بە تایبەتی ئەو کەسانەی ئارەزووی پایسکلسوارییان هەیە.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، یەکێکی دیكه لە سوودە گرنگ و بەرچاوەکانی پڕۆژەکە دروستکردنی سێبەری رێڕەوەکەیەتی، کە بە درێژی (40) کیلۆمەتر بە پانێلی وزەی خۆر داپۆشراوە و توانای بەرەهەمهێنانی (60) مێگاوات کارەبای دەبێت و به تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەبەسترێتەوە، کە ئەوەش خزمەتێکی گەورە بە بەرهەمهێنانی کارەبای شارەکە دەکات و دۆستی ژینگەیە.