
US dollars are pictured on top of a stack of local currency bank notes in the southern Iraqi city of Nasiriyah in the Dhi Qar province, on December 20, 2020. - A year of economic agony for pandemic-hit and oil-reliant Iraq is drawing to a close, but a draft 2021 budget involving a hefty currency devaluation could bring more pain for citizens. Iraq, which relies on oil sales to finance 90 percent of its budget, projects that its economy has shrunk by 11 percent this year, while poverty doubles to 40 percent of the country's 40 million residents. (Photo by Asaad NIAZI / AFP)
+964 هۆکاری هەڵکشانی بەهای دۆلار ئاشکرا دەکات
+964
بەشی کوردی
دوای ئەوەی دوێنێ، بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عێراق گەیشتە ١٥٥ هەزارو ١٠٠ دینار، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ـی کانونی یەکەم، نرخەکەی ٦٠٠ دینار دابەزی.
١٠٠ دۆلار= ١٥٤.٥٠٠دینار
١٠٠ دۆلار= چوار ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن
١٠٠ دۆلار= ١٨٥٠ لیرەی تورکی
محەمەد حوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی بۆرسەی دراو لە هەولێر دەڵێ؛ یەکێک لە هۆکارەکانی گرانبوونی بەهای دۆلار، هاوڵاتیانن، ئەگەر ئەوان واز لە بازاڕ بهێنن ئەوا بەهای دۆلار هێندە بەرز نابێتەوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنەکە، ئامۆژگاری ئەوەی بۆ هاوڵاتیان هەیە کە نیوەی پارەی هیشکەی ماڵەوەیان بکەنە دۆلار بۆ ئەوەی لە هەڵکشان و دابەزینی بەهای دۆلار زیان نەکەن، وتی “رۆژانە تەنیا هاوڵاتیان ملیۆنێک دۆلار لە بازاڕ دەکڕن”.
محەمەد حوسێن، باس لە بانکی ناوەندی عێراقیش کردو دەڵێ؛ پێشتر ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری دەخستە بازاڕەوە، کەچی ئێستا ٥٦ تا ٧٥ ملیۆن دەخاتە بازاڕ و “بەپێی زانیارییەکانیش دۆلارێکی زۆر بە نهێنی رەوانە ئێران و سووریا دەکات، ئەمەش هۆکارێکی دیکەی گران بوونی بەهای دۆلارە”.