دیمه‌نی دوكانێكی میوهفرۆشى ... وێنه سۆشیال میدیا
په‌تاته به‌رده‌وام ده‌بێت
عێراق هاورده‌كردنی ته‌ماته، خه‌یار، شووتی له ئێرانه‌وه قه‌ده‌غه ده‌كات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئێران رایگه‌یاند به‌شێك له به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كانى له‌لایه‌ن عێراقه‌وه به شێوه‌یه‌كی كاتى هاورده‌كردنیان قه‌ده‌غه‌كراوه.
به‌رووبومه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان بریتین له ته‌ماته، خه‌یار و شووتی.
فه‌رزاد بێلتن به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رۆژئاوای ئاسیای رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی بازرگانیی ئێران، به ئاژانسی فارسی وڵاته‌كه‌ى رایگه‌یاندوه، له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه عێراق بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی هاورده‌كردنی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی قەدەغەکرد.
وتیشی “به‌پێی راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانی بازرگانی له باڵیۆزخانه‌ی كۆماری عێراق له تاران، له چوارچێوه‌ی پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان، هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی وه‌ك ته‌ماته، خه‌یارو شووتی له ئێرانه‌وه به شێوه‌یه‌كی كاتی قه‌ده‌غه كراوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می په‌تاته بۆ عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئاگاداركردنه‌وه‌ی زیاتر، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی ئێستا به‌شی پێداویستیه‌كانی عێراق ناكات.
به قسه‌ى ئه‌م به‌رپرسه‌ى ئێران، هه‌نارده‌ی ئێران بۆ عێراق له نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی دارایی ئه‌مساڵدا، گه‌یشتووه‌ته ئاستی 4.5 ملیار دۆلار و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان نزیكه‌ی 20%ی ئه‌م قه‌باره‌یه پێكده‌هێنن.
قه‌ده‌غه‌كردنى ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ى ئێران له كاتێكدایه رۆژى 21.10.2023 وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگه‌یاند بوو، له رۆژى شه‌ممه‌ى رابردووه‌وه هاوردەکردنی تەماتە له ده‌ره‌وه دەستپێدەکات، ئه‌مه‌ش به ئامانجی دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی له بازاڕه‌كانی ناوخۆدا.
مەهد سەحەر جبوری، بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاندبوو “ده‌رگای هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە دەکرێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی نرخی لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا”.
له‌وه‌ته‌ى مانگی رابردووەوە حكومه‌تی عێراق ده‌رگای سنووره‌كانی له به‌رده‌م به‌رهه‌مه هاورده‌كانی وه‌ك ته‌ماته، شووتی، خه‌یار و په‌تاته داخست، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رهه‌مه‌كان ره‌وانه‌ی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌كران.