خەڵک ناتوانن فاتیحەیەک بخوێنن
گۆڕستان و زبڵخانە دراوسێی یەکترن
+964
دیلان محەمەد جەزا
گۆڕستانێك لە نزیک گەڕەکی کانی بەرد له سه‌یدسادق دروستکراوە، کە دەکەوێتە دەرەوەی قەزاكه، شوێنه‌كه‌ی نزیکە لە شوێنی داپۆشینی خۆڵ و خاشاک و خه‌ڵكی ناوچه‌كه و خاوه‌ن مردووه‌كانی گۆڕستانه‌كه‌ی بێزار كردووه.
یه‌كێك له هاوڵاتیانی كه ئازیزانی له گۆڕستانه‌كه‌یه، به 964 وت، ته‌واو بێزار بوون و ناتوانن به ئیسراحه‌ت فاتیحه‌یه‌ك بۆ ئازیزانیان بخوێنن.
سروشت سازانی، بەرپرسی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاک له شاره‌وانیی سەیدسادق بە 964 وت، شارەوانی جێگەی ئەو گۆڕستانەی لە نزیک جێگەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک داناوە، ئەوەش بووه‌ته هۆی بڵاوبوونەوەی بۆنێکی ناخۆش و ئەو تەڕاییەی خۆڵەکە دێتە دەرەوە بۆنێكی پیش بڵاوده‌كاته‌وه.
لە رابردوودا پڕۆژەیەک هەبوو تایبەت بە هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاک بە شێوەیەکی ئەندازەیی، بەڵام تا ئێستا ئەو پڕۆژەیە رادەست نەکراوە، پڕۆژەکە پێکدێت لە شوێنێک تایبەت بە کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک، سروشت سازانی واده‌ڵێت.
964 ده‌زانێت، بە تەواوبوونی پڕۆژەكه، کێشەی خۆڵ و خاشاک لە سنوورەكهدا نامێنێت.
رۆژانە لە قەزای سەیدسادقدا نزیکەی 60 بۆ 80 تۆن خۆڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە، بەپێی وەرزەکانیش کەم و زیاد دەکات.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا