23 رۆژە لە کۆمایە
“مێشکی ئارمیتا گەڕاوەند مرد”
964+
ئەحمەد عەبدوڵا
میدیای زمانحاڵی کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت، ئارمیتا گەڕاوەند مێشکی مردووە.
ئارمیتا گەڕاوەند، لە 1.10.2023 لە مێترۆی “شەهۆدا”ی شاری تاران بە بیانووی سەرپێچیکردن لە یاسای حیجاب لەلایەن پۆلیسی ئەخڵاقەوە هێرشی کرایە سەر و لەوکاتەوە کەوتووەتە کۆما.
ئارمیتا لە نەخۆشخانەی فەجری پایتەختی ئێران لە ژێر چاودێری چڕە، هەرچەندە بە گوێرەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بێت کە کاری چاودێری کردنی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، هەر زوو تیمیی پزیشکی نەخۆشخانەکە بە دایک وباوکی ئارمیتایان گوتووە کە ئەگەری رزگار بوونی نزیکە لە سفر.
لە رووی تەندروستییەوە مردنی مێشک واتا ئەو کەسە ناتوانێت بەردەوام بێت لە ژیان بەبێ پاڵپشتی ئامێرە پزیشکییەکان، لە رووی یاساییشەوە لە هەندێک وڵات کەسەکە بە مردوو هەژمار دەکرێت چونکە ئەگەری چاکبوونەوەی نییە.
ئارمیتا گەڕاوەند تەمەن 16 ساڵ خەڵکی کرماشانە دانیشتووی تاران بووە.