لەلایەن کێ فەرمانیان پێکرابوو؟

ئەفسەرێكی سوپای عێراق لەبارەی شەڕەکەی ئەمڕۆی چیای قەرەچوغ قسە بۆ 964 دەکات

964+

ژووری هەواڵ

ئەفسەرێکی سوپای عێراق بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، فیرقەی 14 بە فەرمانی سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق ئەو هێزانە چوونەتە ئەو بارەگە چۆڵکراوانەی پەکەکە.

ئەو ئەفسەرەی سوپای عێراق وتویەتی، “ئێمە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە فەرمانمان پێکراوە و هێزەکانی پێشمەرگە ئاگاداری ئەو دۆخە نەبوون”.

بەپێی قسەی ئەو ئەفسەرە، هێزی پێشمەرگە هاتوونەتە ئەو شوێنە و داوایانکردووە سوپای عێراق پاشەکشە بکەن، سەرەتا دەمەقاڵێ دروستبووە و دواتر بووەتە شەڕە تەقە.

هێشتا ئامارەکانی شەڕەکەی ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بڵاوکراوە ئەمنییەکانی سوپای عێراق دەڵێن شەش سەرباز بریندارن.

964 بەداواچوونی کردووە لە نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر دوو بریندار ماونەتەوە و لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی چوار بریندار هەن و نەشتەرگەریان بۆ دەکرێت.

راپۆرتێکی ئەمنی پارێزگای نەینەوا لەبارەی شەڕەکەی چیای...

راپۆرتێکی ئەمنی پارێزگای نەینەوا لەبارەی شەڕەکەی چیای قەرەچوغ بڵاوکراوەتەوە