پیش‌تر چه‌قۆ و گۆشتى بردبووه ناو پۆل
مامۆستاكه‌ی مێرگه‌سۆر شێوازى وانه‌وتنه‌وه‌ى گۆڕى
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ڤیدیۆی مامۆستایه‌كى سنوورى قه‌زاى مێرگه‌سۆرمان بڵاوكرده‌وه كه چه‌قۆ و گۆشتى بردبووه ناو پۆل بۆ فێركردنى قوتابییه‌كان بۆ ناسینى ئه‌ندامه‌كانى له‌ش، ئه‌مڕۆ هه‌مان مامۆستا هه‌مان وانه‌ى پێشترى له رێگه‌ى كه‌لوپه‌ل و ئامرازی ئاساییه‌وه به قوتابییه‌كانى وته‌وه.
رۆژى 19.10.2023، له قوتابخانه‌ی ژاژوکی هاوڕیێ بنه‌ڕه‌تی تێکه‌ڵاو له سنوورى په‌روه‌رده‌ى قه‌زاى مێرگه‌سۆر، ئه‌م حاڵه‌ته روویدا و ڤیدیۆی وانه‌كه‌ش له لاپه‌ڕه‌ى فه‌رمى قوتابخانه‌كه‌یان بڵاوكرابوه‌وه و ئه‌مه‌ش قسەی جیاوازی بە دوای خۆیدا هێناوە.
ئه‌وكات، 964 ئه‌م پرسه‌ى گه‌یانده مه‌جید خانۆ عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى مێرگه‌سۆر و دووپاتیكرده‌وه كه “نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌لوپه‌ل و ئامرازى ترسناك بۆ په‌روه‌رده و فێركردنى قوتابیان به‌كار بهێندرێت”.
وتبووشی “ئه‌و مامۆستایه له نیه‌ت باشی ئه‌و كاره‌ى بۆ قوتابیان كردووه و یه‌كه‌مجاریه‌تى، بۆیه ئاگادار كراوه‌ته‌وه و هۆشداریمان داوه‌تێ كه دووباره‌ى نه‌كاته‌وه”.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964، دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى مێگه‌سۆر بڕیارى سڕینه‌وه‌ى ڤیدیۆى وانه‌كه‌ى له‌سه‌ر فه‌یسبووكى ئه‌م قوتابخانه‌یه دا‌و ڤیدیۆیه‌كه‌یان سڕیبووه‌وه.