لە دەربەندیخان

ئەوە نەما بە ئەگزۆزی دەنگ بەرزی ماتۆڕ چواردەورت بێزار بکەیت

964+

پێشەوا محەمەد

قایمقامیەتی دەربەندیخان بەستنی ئەگزۆزی دەنگبەرزی لە لایەن ماتۆڕسکیلەکانەوە قەدەغە کرد و دەشڵێت بڕیارەکە بۆ ئەوەیە هاوڵاتیان بێزار نەکرێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە قایمقامیەتی دەربەندیخان لەگەڵ فرۆشیارانی ماتۆڕسکیلی نوێ و کۆن و وەرشەکانی چاککردنەوەیان کۆبووەوە و پێیراگەیاندن، نابێت ئەگزۆزی دەنگ بەرز بە ماتۆڕسکیلەکان بفرۆشن.

باس لەوەش کراوە، ئەو ماتۆڕانەی ئاگزۆز و ئامێری دەنگ بەرز و بێزارکەریان پێوەیە کاری چاککردنەوەیان بۆ نەکرێت و “لە حاڵەتی بینیاندا پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکرێت”.

قایمقامیەتی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “هەوڵەکە بۆ زیاتر رێکخستنەوەی ماتۆڕسکیلەکانن بۆ زیاتر جوانترکردنی سیمای شار و دەرخستنی رووی شارستانیانەی”.

هەفتەی رابردووش قایمقامیەتی دەربەندیخان بە پێدانی باج رێگەپێدانی بۆ ئەو ماتۆڕسکیلانە کرد، کە کاری دلیڤەری دەکەن و بە وەرگرتنی ئەو باجە چیدیکە لە مەفرەزەکان دەستیان بەسەردا ناگیرێت.

ماتۆڕسکیلەکانی دەربەندیخان مۆڵەتی لێخورینیان وەرگرت

ماتۆڕسکیلەکانی دەربەندیخان مۆڵەتی لێخورینیان وەرگرت