دیزاینى پڕۆهكه كه وه‌به‌رهێنانى دهۆك بڵاویكردووه‌ته‌وه..
كارگه‌یه‌كى زه‌یتى زه‌یتوون له شێخان مۆڵه‌تى وه‌به‌رهێنانى پێدرا
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له قه‌زاى شێخان ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تى وه‌به‌رهێنانى دایه كارگه‌یه‌كى دروستكردنى زه‌یتى زه‌یتوون.
پڕۆژه‌كه له جۆرى پیشه‌سازی یه‌و ناوى “كارگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى زه‌یتى زه‌یتوون”ـه و مۆڵه‌تى وه‌به‌رهێنانیشی به ژماره (1266/د) له 16.10.2023 پێدراوه.
پێكهاته‌ى پڕۆژه‌كه بریتییه له هۆڵه‌كانى به‌رهه‌مهێنان و كۆكردنه‌وه‌ى زه‌یتوون و كۆگا و ئیداره و خواردنگه‌ى كرێكاران و یه‌كه‌ى چاره‌سه‌ركردنى ته‌ندروستى و پاڕك و سه‌وزایی و ژوورى كۆنتڕۆڵ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌به‌رهێنانى دهۆك بڵاویكرده‌وه، سه‌رمایه‌ى پێویست بۆ دروستكردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه ملیۆنێك و 540 هه‌زار دۆلاره و له‌سه‌ر رووبه‌رى هه‌شت هه‌زار مه‌تردووجا دروستده‌كرێت و كاوه‌ى دروستكردنیشی 24 مانگى بۆ داندراوه.
به‌پێی یاسای وه‌به‌رهێنان ژماره (4) ـى ساڵى 2006 ، ته‌نیا ئه‌مساڵ سێ مۆڵه‌تى وه‌به‌رهێنان دراونه‌ته ئه‌م قه‌زایه و به‌گشتیش ده‌بێته پێنج مۆڵه‌ت كه پێشتر دوو مۆڵه‌تى دیكه‌ى وه‌به‌رهێنانى وه‌رگرتووه.
وه‌به‌رهێنانى دهۆك ده‌ڵێت “كۆى گشتى ئه‌و سه‌رمایه‌ى بۆ هه‌ر پێنج پڕۆژه‌كه‌ى وه‌به‌رهێنانه‌وه ته‌رخانكراوه بریتییه له زیاتر له 106 ملیۆن دۆلار”.