داوا دەکەن بەغدا بەهانای فەرمانبەرانەوە بێت.
داوای هاوكاریی به‌غدا ده‌كه‌ن
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران شه‌قامێكی سه‌ره‌كیی سلێمانیان گرت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
گردبوونه‌وه و خۆپێشاندانی مامۆستایان و مامۆستایانی وانه‌بێژ و به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران له سلێمانی ده‌ستیپێكرد و هه‌ردوولای رێگه‌ی سه‌ره‌كی شه‌قامی سالمیان گرتووه.
پەیامنێرانی 964 لەوێن و زانیاریی ئەوەیان گەیاند، مامۆستایان داوای دوو مووچه به‌سه‌ریه‌كه‌وه ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن، وانه‌بێژانیش داوای دامه‌زراندنی هه‌میشه‌یی ده‌كه‌ن.
هاوكات به‌شێك له‌و مامۆستایانه‌ی به‌شداریی گردبوونه‌وه‌كه‌یان كردووه، لافیته‌یان هه‌ڵگرتووه و داوا ده‌كه‌ن حكومه‌تی عێراق بێته سه‌ر هێڵ و وه‌ك خۆیان نووسیویانه “داوا له ده‌سه‌ڵاتی ئیتیحادی ده‌كه‌ین به خێرایی بێته پێشه‌وه بۆ رزگاركردنی ژیانی فه‌رمانبه‌ران”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بایكۆتی قوتابخانه‌كانی سلێمانی به‌رده‌وامی هه‌یه و كه‌س ده‌وام ناكات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه وه‌زیری په‌روه‌رده داوایكردبوو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌وامی قوتابخانه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه.
له سلێمانی ته‌نیا له 20 قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی ده‌رگه‌ی قوتابخانه بۆ قوتابیانی پۆلی 12 كراوه‌ته‌وه و ده‌وام ده‌كه‌ن.