ئەی کوێ بەکاردێنن؟
ئیسرائیل هەردوو فڕۆکەخانەی دیمەشق و حەلەبی سوریای پەکخست
964+
ژووری هەواڵ
ئاژانسی هەواڵی سوریا رایگەیاند بە هۆی هێرشی ئیسرائیلەوە هەردوو فڕۆکەخانەی دیمەشق و حەلەبی نێودەوڵەتی بە تەواوی پەکیان کەوتووە، لە بری ئەوە بۆ گەشتەکانی هاتن و چوون فرۆکەخانەی لازقیە بەکار دەهێندرێت.
ئاژانسی فەرمی هەواڵی سوریا (سانا) ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 5:25 خولەک لە ئیسرائیلەوە هێرش کراوەتە سەر هەردوو فڕۆکەخانەکە و بە هۆیەوە رێڕەوی هەستان و نیشتنەوەی فڕۆکە زیانی پێگەیشتووە و کەڵکی بەکارهێنانی نەماوە.
ئاژانسەکە ئەوەشی نووسیوە بەهۆی ئەم هێرشەوە کرێکارێکی سیڤیل کوژراوە و یەکێکی دیکە بریندارە.