لیژنەیەک دایخستوون

دوو کۆگای دەرمان و دەرمانخانەیەک سەرپێچیانکردووە

964+

توانا نەقی

لە ئەنجامی پشکنین و بەسەرکردنەوەکانی لیژنەی چاودێریکردنی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی دوو کۆگای دەرمان و دەرمانخانەیەک لە سلێمانی داخران.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان بڵاویکردەوە، دوو کۆگای دەرمان و دەرمانخانەیەک بەهۆکاری سەرپێچیکردن لە رێنماییەکان داخران و نۆرینگەیەک بەهۆی مامەڵەکردن بەدەرمان لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ کراوە.

کۆنترۆڵی جۆری دەرمان هۆشداری دەدەن بە سەرجەم ئەو شوێنانەی کە مامەڵە بە بەرهەمی دەرمانسازی و پزیشکییەوە دەکەن پابەندی رێنماییەکان بن ئەگەر نا رووبەڕوو سزای توندی یاسایی دەبنەوە.

ئەو گەڕان و پشکنینانە لەلایەن لیژنەکانی وەزارەتی تەندروستی و لیژنەکانی قایمقامیەت ئەنجام دەدرێت.