بە شێوەی کاتی

جێگە بۆ خوێندکارانی تازەی زانکۆی هەڵەبجە دابین دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

لە شاری هەڵەبجە بە شێوەی کاتی جێگە بۆ ئەو خوێندکارانە دەدۆزرێتەوە کە یەکەم ساڵیانە دەچنە زانکۆکە تا بەشی ناوخۆیی وەردەگرن.

بەهۆی ددەستپێنەکردنی دەوام لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بەهۆی بایکۆتەوە، تا ئێستا بەشە ناوخۆییەکان دابەش نەکراون و لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامیشدا دەبێت راستەوخۆ خوێندکاران دەوام بکەن.

مەنسور غەفوور، خاوەنی نووسینگەی سیمای شار لە شاری هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، ژمارەیەک کەسایەتی هەولێر و سلێمانی، کە لە هەڵەبجە خانوویان هەیە دەیانەوێت ئەو خوێندکارانە لەوێدا جێگە بکرێنەوە.

وتیشی، “خوێندکارەکان ئەو جێگانەیان پێ دەدرێت تا بە تەواوی یەکلاییدەبنەوە لە وەرگرتنی بەشی ناوخۆیی یان بەکرێگرتنی خانوو لە لایەن خۆیانەوە”.

زانکۆی هەڵەبجە یەکێکە لە زانکۆ حکومییەکانی کوردستان و لە ساڵی 2011 لە شاری هەڵەبجەی پارێزگای هەڵەبجە دامەزراوە، زانکۆکە پێکهاتووە لە شەش کۆلێژ؛ زانست، زانستە مرۆییەکان، پەروەردەی بنەڕەتی، پەروەردەی وەرزشی و زانستە وەرزشییەکان، یاسا و کارگێڕی، پەروەردەی شارەزوور و بەشی ئەندازیاری.

“بە پێی ئەو خانووانەی لەبەردەستن دەتوانین جێگای 20 خوێندکاری کچ و 20 خوێندکاری کوڕ بکەینەوە”، ئەوەش قسەی مەنسوڕ غەفوورە.

خوێنکارانی زانکۆی هەڵەبجە سێ دەرماڵە پێکەوە وەردەگرن

خوێنکارانی زانکۆی هەڵەبجە سێ دەرماڵە پێکەوە وەردەگرن