ژمارەیەک فەرمانبەر لە کاتی ئەرکەکانیاندا - فۆتۆ: زانکۆی هەڵەبجە
خوێنکارانی زانکۆی هەڵەبجە سێ دەرماڵە پێکەوە وەردەگرن
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە زانکۆی هەڵەبجە دەستکرا بە دابەشکردنی پاڵپشتیی دارایی خوێندکاران و دەرماڵەی سێ مانگ پێكەوە دابەشدەكرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 18.7.2023، زانکۆی هەڵەبجە رایگەیاند، پارەی پێویست و نەختینە لەلایەن بانکی هەڵەبجە دابین کراوە و لە ئەمڕۆوە دەستکراوە بە دابەشکردنی پاڵپشتی داریی سێ مانگی خوێندکاران.
د. نەریمان عەبدوڵا، راگری کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ھەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، دەرماڵەکە هی مانگەکانی سێ، چوار و پێنجی ساڵی 2022ـە.
وتیشی، “لەلای ئێمە لە کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە دوێنێوە دەستمانکردووە بە دابەشکردنی دەرماڵە”.