دیمەنێکی چاودێری بازاڕی گۆشتفرۆشان - وێنە؛ ئەرشیفی 964
"چاودێری نرخەکان دەکەین"
چاودێری بازرگانی سۆران: گۆشت گران نەبووە
964+
شۆڕش قادری
چاودێری بازرگانی سۆران رەتیدەکاتەوە نرخی گۆشت لەو دەڤەرە گران بووبێت و دەڵێت، چاودێری نرخەکان دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سۆران لە ئاگادارییەکدا بۆ دانیشتووانی ئەو دەڤەرە دەڵێت، “لە رۆژانی رابردوو دەنگۆیەک بڵاکرایەوە کەوا نرخی گۆشتی سوور گران کراوە، سەرجەم ئەم دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە، چونکە نرخی گۆشت وەکوو خۆی جێگیرە و لەکاتی هەر هەڵکێشان و داکێشانێک بەڕێوەبەرایەتیەکەمان چاودێری نرخەکان دەکات”.
ئەوەش لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا و بە نزیکبوونەوە لە مانگی رەمەزان، دەنگۆی گرانبوونی گۆشت لە هەولێر و سلێمانیش بڵاوبووەتەوە.