کێشەکە چییە؟

پۆلیسی سلێمانی: پەیوەندی بە 104ـەوە مەکەن

هاوبەش ئەبوبەکر

پۆلیسی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە ئەمشەو بۆ ماوەی چوار کاتژمێر هێڵی گەرمی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن 104 لەکاردەکەوێت.

ئەمڕۆ هەینی 20.10.2023، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە کاتژمێر 12:00ـی ئەمشەو تاوەکو 4:00ـی بەیانی بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، هێڵی گەرمی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن 104 لەکاردەکەوێت و هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە سێ ژمارەی جێگرەوە بکەن.

پۆلیسی سلێمانی سێ ژمارەی دیکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت “داوا لەهاوڵاتیان دەکەین لەکاتی بوونی هەر رووداوێکی نەخوازراودا پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ژمارە 105، سەنتەری رێکخەری پەیوەندییەکان (JCC) ژمارە 100 و ئێشکگری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ژمارە 0533193148”.

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، لەئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانن و لەکاتی چارەسەرکردنیدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە.

هەر ئەمڕۆ هەینی، بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند، تووشی کێشەیەک بووە لە هێڵی گەرمی 115، ئەمشەو لە هەمان کاتدا ئەو ژمارەیە لەکاردەکەوێت و هەرکەس تووشی رووداوی نەخوازراو بوو با پەیوەندی بکات بە ژمارە 100.