ژمارەی جێگرەوەی داناوە

بەرگری شارستانی سلێمانی: هێڵی گەرمی 115 لەکاردەکەوێت

هاوبەش ئەبوبەکر

بەرگری شارستانی سلێمانی تووشی کێشەیەک بووە لە هێڵی گەرمی 115، دەڵێت بۆ ماوەی چوار کاتژمێر ئەو ژمارەیە لەکاردەکەوێت و هەرکەس تووشی رووداوی نەخوازراو بوو با پەیوەندی بکات بە ژمارە 100.

لە کاتژمێر 12:00ـی ئەمشەوەوە تاوەکو کاتژمێر 4:00ـی بەیانی کەس ناتوانێت پەیوەندی بکات بە هێڵی گەرمی ژمارە 115ـی بەرگری شارستانی سلێمانی.

هۆکاری وەستانی ئەو ژمارەیە ئەوەیە کە کار لە هێڵی پەیوەندی ئاسیاسێڵدا دەکرێت و “گرفتێک لە سیستەمی هێڵی بەرگری شارستانی سلێمانیدا هەیە” و چارەسەر دەکرێت.

“لە هەر حاڵەتێکدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە 100می سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش”، بەرگری شارستانی سلێمانی وادەڵێت.

هێڵی گەرمی 115 بەکاردێت بۆ پەیوەندیکردن بە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی بەرگری شارستانی سلێمانی، پەیوەندیکردن بەو ژمارەیەوە بەخۆڕاییە.

لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا، ئەمە دووەم جارە ئەو هێڵە دەوەستێت، پێشتریش لە رێکەوتی 28.9.2023 هێڵەکە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەکارکەوت.