دیمەنێک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی - وێنە: راگەیاندنی پەروەردەی سلێمانی
ئاراستەی 10 پەروەردەی پارێزگای سلێمانی کراوە
پەروەردەی سلێمانی گشتاندنی بۆ نوسراوەکەی وەزیری پەروەردە کرد
ئەحمەد مستەفا
دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، فەرمانەکەی وەزیری پەروەردەی بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام ئاراستەی پەروەردەکانی سنووری سلێمانی کرد.
فەرمانەکە ئاراستەی پەروەردەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوای سلێمانی، چەمچەماڵ، دوکان، قەرەداغ، شارەزوور، سەیدسادق، دەربەندیخان، شارباژێڕ و پێنجوێن کراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده رایگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و فه‌رمانه وه‌زارییه‌ى ئه‌مڕۆ واژۆى ده‌كات، پێویسته له رۆژى 22.10.2023 له ته‌واوى سنوورى په‌روه‌رده‌كانى سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه، ئیداره‌كانى راپه‌ڕین و گه‌رمیان خوێندن ده‌ستپێبكاته‌وه، چونكه ده‌ڵێت “دۆخی خوێندن له‌و سنوورانه له مه‌ترسیدایه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له 13.9.2023 خوێندن ده‌ستىپێكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى بایكۆتى مامۆستایانه‌وه، نزیكه‌ى 700 هه‌زار قوتابی له سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان و راپه‌ڕین تاڕاده‌یه‌كی زۆر بێبه‌ش بوونه له خوێندن.
وتیشی، “چه‌ندینجار هه‌وڵمان داوه خوێندن له‌و شوێنانه ده‌ستپێبكاته‌وه، به‌ڵام نه‌كراوه”.
روونیكرده‌وه، موچه مافى مامۆستایانه و باوه‌ڕى ته‌واویشیان پێیه‌تى، به‌ڵام ئه‌وان له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له لایه‌ك دڵیان لاى مامۆستاكان و له‌لایه‌كی دیكه‌ش لاى قوتابیه‌كانه.