ئەمڕۆ باران و بروسکەیە و سبەی هەواکەی خۆش دەبێت
+964
پەری ساڵح
بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە پلەکانی گەرما بە گشتی نزم دەبێتەوە لە 3-4 پلە و ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبیت و لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت، بە تایبەت لە سنووری پارێزگای دهۆک.
لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم کاتەکان دەگۆڕێن و بە شێوەی تاوەباران و بروسکە دەبێت و ئەگەری سووکە تۆزیش هەیە لە بەشی باشوور، بەڵام لە شەودا کەشەکە بە تەواوی جێگیر دەبێتەوە.
کەشناسی بۆ سبەی هەینی پێشبینی دەکات ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ، دووبارە بەرز دەبێتەوە، ئەگەر بەمجۆرەش بێت دەتوانیت دوودڵ مەبە و گەشت و سەیرانی خۆت بکە.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19.10.2023
هەولێر: 26 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 24 پلەى سیلیزى
دهۆک: 23 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 29 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 26 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 24 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 15 پلەى سیلیزى
سۆران : 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 28 پلەى سیلیزى
سبەی هەینی 20.10.2023
هەولێر: 28 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 25 پلەى سیلیزى
دهۆک: 25 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 30 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 28 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 26 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 18 پلەى سیلیزى
سۆران : 23 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 30 پلەى سیلیزى