گرافیك: 964+
سلێمانى و دهۆكیش بێبه‌ش ناكرێن
سه‌نته‌رێك بۆ ئالوده‌بووانى ماده‌ى هۆشبه‌ر له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌یه‌كه كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به ئالوده‌بووانى ماده‌ى هۆشبه‌ر له هه‌ولێر ده‌كرێت و بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ردوو وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌ندروستى كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
سه‌نته‌ره‌كه به ناوى چاره‌سه‌ركردنى ئالودهبوانى ماده‌ى هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره عه‌قڵییه‌كان له شه‌قڵاوه ده‌كرێته‌وه.
ئاریان ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى به 964ـى راگه‌یاند، بیناى سه‌نته‌ركه له شه‌قڵاوه ده‌ستنیشان كراوه، به‌ڵام پێویستى به نۆژه‌نكرده‌وه هه‌یه.
وتیشی “به‌پێویست زاندراوه ئه‌م سه‌نته‌ره له ده‌ره‌وه‌ى سه‌نته‌رى هه‌ولێر بكرێته‌وه چونكه ئه‌وانه‌ى ئالوده‌ى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ن پێویستیان به شوێنێكی دووره‌ده‌ست هه‌یه”.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كار ده‌ڵێت، نازانین حاڵه‌ته‌كانى ئالوده‌بووان له سنوورى هه‌ولێر چه‌نده، به‌ڵام به ته‌نیا حاڵه‌ت نییه و به‌ڵكو كۆمه‌ڵگه‌ى په‌رێشان كردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش، كه رۆژى 14.10.2023 بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات هه‌ردوو وه‌زیرى په‌یوه‌ندار سه‌ردانى قه‌زاى شه‌قڵاوه‌یان كرد و لە نزیکەوە پێداویستییەکان و دەرخستەی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستیی و ئامێرەکانی پزیشکیان هەڵسەنگاند بۆ دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌م سه‌نته‌ره.
ئاریان ئه‌حمه‌د، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه دواى كردنه‌وه ئه‌م سه‌نته‌ره له هه‌ولێر، پلانیان هه‌یه له هه‌ردوو شاره‌كانى سلێمانى و دهۆكیش هه‌مان سه‌نته‌ر بكه‌نه‌وه.