سوپای ئەمریکا: هێرشە درۆنییەکە برینداری لێکەوتەوە
+964
عادل کانەبی
فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، هێزەکانیان لە هەولێر و ئەنبار سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان خستە خوارەوە.
دوێنێ چوارشەمە بە سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار و فڕۆکەخانەی سەربازی هەریر لە هەولێر.
سوپای ئەمریکا لە راگەیەندراوەکەیدا لهسهر تۆڕی ئێكس، ئاماژەی بەوەکرد، لە هێرشەکەی سەر سەربازگای عەین ئەسەد برینداری لێکەوتووەتەوە بەڵام برینەکان سەخت نین، بۆ ئەوەی هەولێریش وتی، فڕۆکەکەمان خستووەتە خوارەوە بەبێ ئەوەی زیانی لێبکەوێتەوە.
دژەتیرۆری کوردستان بڵاوی كردهوه، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەیەکی چۆڵەوانی سنوورى قهزاى ههریردا کەوتە خوارەوە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتەوە.
دوای هێرشەکان، گرووپێکی چەکداری بە ناوی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە چەناڵی تەلەگرام بەرپرسیاریهتیی خۆیان لە ئەنجامدانی هەردوو هێرشەکە گرتە ئەستۆ.