هاوڵاتییەک دراوی ئەمریکی و عێراقی بەدەستەوە گرتووە _ وێنە: تۆڕی کۆمەڵایەتی
ئه‌مڕۆ كۆنفرانسی دۆلاره له هه‌ولێر
“تا دۆلار زۆر دابه‌ش نه‌كرێت نرخه‌كه‌ی دانابه‌زێت”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له هه‌ولێر، كۆنفرانسی دۆلار و رێكاره‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بڕیاره پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراقیش ئاماده ده‌بێت، وته‌بێژی بازاڕی دۆلاری هه‌ولێریش پێی وایه كۆنفرانسه‌كه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر نرخی دۆلار له بازاڕی هه‌رێمی كوردستان نابێت.
كه‌یفی خۆشناو وته‌بێژی بازاڕی دۆلار له هه‌ولێر به 964ی راگه‌یاند، کۆنفرانسەکە له هوتێل رۆتانا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه لە بارەی سیاسەتی نەختینەییە، بڕیاره پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق عه‌لی عه‌لڵاق و نوێنه‌رانی بانکە ئەهلییەکان و هه‌روه‌ها نوێنەرانی ئەنجومەنی بازاڕی دراوی هەولێر به‌شداریی تێدا بكه‌ن.
به پێی زانیارییه‌كانی 964 یه‌كه‌مجاره كۆنفرانسێكی له‌م جۆره له هه‌ولێر بێته ئه‌نجامدان.
كه‌یفی خۆشناو ئاماژه‌ی به‌وه دا، ورده‌كاریی له باره‌ی ته‌وه‌ره‌كانی كۆنفرانسه‌كه نازانن، ته‌نیا ئه‌وه‌یه هه‌وڵ ده‌درێت رێكاری باشتر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخی دۆلار له بازاڕدا دابنرێت.
وتیشی، شاندی بانكی ناوه‌ندیی عێراق مانگێك له‌مه‌وبه‌ر چوونه ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی میكانزمێك بۆ جێگیركردنی نرخی دۆلار بدۆزنه‌وه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و كاته رۆژانه نزیكه‌ی 6 ملیۆن دۆلاریان له بازاڕی عێراق دابه‌ش ده‌كرد، ئه‌مه‌ش وای كرد دۆلار له بازاڕ هه‌ر دانه‌به‌زێت و نرخه‌كه‌ی جێگیر نه‌بێت.
“تا بانكی ناوه‌ندی دۆلار كه‌م بخاته بازاڕه‌وه، نرخه‌كه‌ی هه‌ر به‌رز ده‌بێت، ئێستا رۆژانه 30 تا 40 ملیۆن دۆلار دابه‌ش ده‌كات، كه نرخه‌كه‌ی 132 هه‌زار دیناره بۆ 100 دۆلار، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستانیش كه‌م كه‌س هه‌یه سوود له‌و دابه‌شكردنه وه‌ربگرێت”، كه‌یفی خۆشناو وای وت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، “پێم وایه كه‌سانێك هه‌ن له بانكی ناوه‌ندی نایانه‌وێت نرخی دۆلار له بازاڕ دابه‌زێت، چونكه سوودی بۆ خۆیان هه‌یه”.
به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسی دۆلار و رێكاره‌كانی له هه‌ولێر، له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی له بازاڕی هه‌ولێر به 160.200 دیناره.