دیمەنێک لە دەروازەی قەزای شارەزوور _ وێنە: 964
با باج نەدەن
خانووبەرەی شارەزوور داوا دەکات موڵکەکانتان بکەن بەناوی خۆتانەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
باجی خانووبەرەی شارەزوور بڵاویکردەوە، ئەو هاوڵاتیانەی تاپۆی خانوەكانیان (صورە قید) بەناوی خۆیانەوە نییە، دەبێت تاپۆی خانوەكانیان بكەن بە ناوی خۆیانەوە، بە پێچەوانەوە باجی خانووبەرەیان لەسەر ئەژمار دەكرێت.
ئاگادارییەكە ئەمڕۆ چوارشەممە 18.10.2023، تێبینەرایەتی باجی خانووبەرەی قەزای شارەزوور بڵاویکردووەتەوە، و ئاراستەی هەریەک لە هاوڵاتیانی قەزای شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن کراوە.
لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بە پێی یاسایی باجی خانووبەرە، ئەو هاوڵاتیانەی تاپۆی خانوەكانیان (صورە قید) بەناوی خۆیانەوە نییە، دەبێت تاپۆی خانوەكانیان بكەن بە ناوی خۆیانەوە، بە پێچەوانەوە باجی خانووبەرەیان لەسەر ئەژمار دەكرێت.
ئەو خاوەن موڵكانەی کە (خانوو، دوکان، کۆگا و هەیكەل)ی چۆڵیان هەیە، ئێستا چۆڵن یان نیشتەجێن یان كرێچیان تێدایە، پێویستە سەردانی تێبینەرایەتییەکە بکەن بۆ كاری یاسایی، هەروەک ئەوەی وتووە، “بە پێچەوانەوە باجیان لەسەر ئەژمار دەكرێت بە پێی یاسایی باجی خانووبەرە”.
13 ساڵه "عهلی بابا" كهى دەشتی شارەزوور بێنازه
لە بارەی ئەو خاوەن موڵكانەی (خانوو، دوكان و کۆگا) یان هەیە و باجی خانووبەرەیان لەسەر تۆمار كراوە، پێویستە بە هەمان شێوە سەردانی تێبینەرایەتییەکە بکەن بە مەبەستی زانیاری لەسەر موڵکەکانیان.
باجی خانووبەرە، ئەو باجەیە کە لە خاوەن موڵک ەردەگیرێت لە بەرامبەر بە کرێدانی خانوو یان شوقە یان باڵەخانە یان دوکان، بە رێژەی (%10) لە بەهای خەمڵێنراوی موڵکەکە.