فڕۆکەخانەیە لە پاریس. فۆتۆ: رۆیتەرز
ماکرۆن دەچێتە ئیسرائیل
بەهۆی “هەڕەشەی تیرۆر” شەش فڕۆکەخانەی فەڕەنسا داخران
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی سڤیلی فەرەنسا فەرمانی دەرکرد بە راگرتنی سەرجەم گەشتەکانی شەش فڕۆکەخانەی وڵاتەکە و دەڵێت، بەهۆی “هەڕەشەی تیرۆرەوەیە”.
فڕۆکەخانەکان دەکەونە شارەکانی لیل، لیۆن، نانتێ، نیس، تۆڵۆز و بەوڤەی، پۆلیسی فەرەنساش لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18.10.2023، پۆلیسی فەرەنسا رایگەیاند، داخستنی فڕۆکەخانەکان بەهۆی “هەڕەشەی تیرۆرەوەیە” و لایەنی پەیوەندیدار گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەکان و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ ئەوەی بزانرێت هەڕەشەکان چین.
راگرتنی گەشتی ئەو فڕۆکەخانانە لەدوای پێنج رۆژ لە هێرشێک دێت کە لەلایەن پیاوێکی بە رەچەڵەک چیچانی لە باکووری فەرەنسا ئەنجامدرا و مامۆستایەکی بە چەقۆ کوشت و سێ کەسی دیکەی بریندار کرد.
هەروەها گرفتی ئەم فڕۆکەخانانە هاوکاتە لەگەڵ شەڕ و ململانێی بەردەوامی نێوان سوپای ئیسرائیل و چەکدارەکانی فەڵەستین، بڕیاریشە ئیمانوێل ماکرۆن سەردانی ئیسرائیل بکات.