دیمەنێک لە ناوبازاڕی ناحیە عەربەت _ وێنە: 964
لیژنەکانیان لەوێ بوون
قایمقامی سلێمانی بۆ دوکاندارەکانی عەربەت: ئێوە نموونەن
964+
ئەحمەد مستەفا
قایمقامی سلێمانی پەیوەندی بە بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت دەکات و سوپاسی پابەندبوونی دوکاندار و فرۆشگەکان دەکات بە رێنمایی و مەرجە تەندروستییەکان.
ئەوە لە پاش ئەوەی، رۆژی 17.10.2023 چەند لیژنەیەکی هاوبەشی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی سەردانی ناحیەکەیان کرد و دەستخۆشیان لە کاسبکاران کرد بۆ پابەندبوونیان بە مەرجە تەندروستییەکان و رێنماییەکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، دابان محەمەد بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت بە 964ی وت، “ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی پابەندبوون و پاک و خاوێنی و جێبەجێکردنی مەرجە تەندروستییەکانی لەلایەن کاسبکار و دوکاندار و خاوەن مارکێت و چێشتخانە و خواردنگەکانی عەربەت بە نموونە وەسف کردووە”.
لە عەربەت 20% کشتوکاڵکردن کەمی کردووە
ئەم قسانە لە ئەنجامی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بووە بە بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت، کە سوپاس و دەستخۆشی خۆی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەکە، لیژنەی ئابووری، تەندروستی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کردووە، هەروەک دابان محەمەد وتی، “ئەو هەڵسەنگاندنەی بەڕێزیان جێگەی خۆشحاڵیە”.
لە پاش هەڵمەتە فراوانەکەیان لە سەرجەم دوکان، بازاڕ، فرۆشگا، تاقیگەکان، مارکێتەکان، هەفتە بازاڕ، خواردەمەنی و رێستۆرانتەکان، لیژنەکە تەنیا سێ پسوڵەی سەرپێچی و دوو پسوڵەی ئاگادار کردنەوەیان تۆمارکردوە.