65 باخچەی حکومی هەیە

دهۆک پێویستی بە باخچەی ساوایانە

پێشەوا محەمەد

پەروەردەی دهۆک دەڵێت باخچەی ساوایانیان کەمە و پێویستیان بە زیاترە، چونکە ژمارەی منداڵان بۆ باخچەکان بەردەوام لە زیادبووندایە.

لە سنووری پەروەردەی دهۆک 65 باخچەی ساوایانی حکومی و نزیکەی 20 باخچەی ناحکومی هەیە.

نەبیل سنجاری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەروەردەی دهۆک بە 964ـی راگەیاند، ژمارەی باخچەکانیان کەمە و پێویستیان بە کردنەوەی باخچەی نوێ هەیە.

لە سنووری پەروەردەی گشتی دهۆک هەزار و 465 قوتابخانە بوونیان هەیە، نەبیل سنجاری دەڵێت، “بەراورد بە قوتابخانەکان باخچەکان زۆر کەمن و قەرەباڵغییەکی زۆریان تێدایە و داواشمان کردووە باخچەی زیاترمان بۆ بکرێتەوە”.

لە سنووری پارێزگای دهۆک زیاتر لە 400 هەزار قوتابی لە قوتابخانەکاندان، بەڵام بەرپرسی راگەیاندنی پەروەردەی دهۆک نازانێت چەند منداڵ لەناو باخچەکاندان.