کێ بۆیان دەکڕێت؟

وەزارەتی پەروەردە: پێویستمان بە 600 لاپتۆپ هەیە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، پێویستیان بە 600 لاپتۆپ هەیە و بە نیازن بیکڕى بۆ وەزارەتەکە، بۆ ئەو مەبەستە کۆمپانیاکان ئاگادار دەکەنەوە تەندەریان هەیە بۆ کەمکردنەوەیەکی نهێنی.

ئەمڕۆ یەکشەممە 17.10.2023، وەزارەتی پەروەردە لە رێگەی بانگهێشتێکەوە رایگەیاند، سبەی چوارشەممە تا 29.10.2023 تەندەر دەفرۆشێت بە مەبەستی کڕینی 600 لاپتۆپ بۆ وەزارەتەکە، بۆیە هەر لایەنێک ئارەزووی هەیە دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری بکات لە دیوانی وەزارەت.

لە نووسراوێکدا، کە واژوی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی پەروەردەی بەسەرەوەیە، چەند مەرجێکی دیاریکردووە بۆ ئەو لایەنەی کە تەندەرەکەی بۆ دەردەچێت.

مەرجەکان ئەمانەن:

1 – بارمتەی سەرەتایی بە بڕی 3٪ـی گوژمەی پێشکەشکراو بە چەکێکی پەسەندکراو یان گرێنتینامە بۆ ماوەی 90 رۆژ دەبێت وەک بارمتەی سەرەتایی کە پێویستە لە کاتی گەڕانەوەی تەندەر هاوپێچ بکرێت، بەپێچەوانەوە ئەو تەندەرە پشتگوێدەخرێت.

2 – ماوەی تەندەرەکان 60 رۆژە و لە رۆژی کردنەوەی تەندەر دەستپێدەکات.

3 – لە کاتی گەڕاندنەوەی تەندەر پێویستە کۆمپانیای بەشداربوو ئەستۆپاکی نوێی باجی دەرامەت بۆ ساڵی 2023 پێشکەش بکات، بەپێچەوانەوە ئەو تەندەرە پشتگوێدەخرێت.

-کرێی بڵاوکردنەوەی ئاگاداری لەم تەندەرە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو لایەنەی کەمکردنەوەکەی بۆ دەردەچێت.

وەزارەتی پەروەردە: ئەم دۆخە سەختانە تێدەپەڕن

وەزارەتی پەروەردە: ئەم دۆخە سەختانە تێدەپەڕن