بهرههمی كوردهواری دهفرۆشێت
67 ساڵه و 10 منداڵی ههیه و كاسبی دهكات
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ژنێکی بەتەمەن بەناوی مەیاس حەمەد عەلی تەمەنی 67 ساڵە و ماوەی چوار ساڵە بەرهەمە کوردەوارییەکان لە هەولێر دەفرۆشێت.
ئەو ژنە خەڵکی گوندی پونگینەی خۆشناوەتییە خاوەنی 10 منداڵە و 13 ساڵە هاتووەتە شاری هەولێر.
مەیاس حەمەد بۆ 964 وتی، ئەو بەرهەمانەی دەیفرۆشم بەشێکیان خۆم دروستی دەکەم و بەشێکیشیان دەکڕمەوە.
وتیشی، بەرهەمەکانی بەشێک لە هاوڵاتیان بۆ چارەسەری نەخۆشی دەیکڕن، بەشێکیشیان بۆ بەکارهێنان لە خواردنی رۆژانەدا دەیکڕن.
بەرهەماکانی پورە مەیاس پێکهاتوون لە، خرنوک، داندۆک، گوڵە حاجیلە، گوڵە مێرەمە، جاترە و زرند.
پێداچوونەوە: توانا نەقی
+1