نرخی نەوت - گرافیک: 964+
نرخی نەوت هاتووەتە خوار 90 دۆلار
شەڕی ئیسرائیل و حەماس نا سەقامگیری لە نرخی نەوت دروستکردووە
توانا نەقی
لە چەند رۆژی رابردوودا، بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس نرخی نەوت بەشێوەیەکی کتوپڕ سەروو 90 دۆلاری تۆمارکرد، بەڵام لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو جارێکی دیکە ئەو نرخە دابەزیووە و ناسەقامگیرە.
ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت، 89 دۆلار و 74 سەنتە، بەراورد بە نرخی دوێنێ، %0.8 سەرکەوتووە، دوێنێ لەکاتی داخستنی بۆرسەی نەوت، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 89 دۆلار و 65 سەنت بووە.
ههروهها نرخی یهك بهرمیل نهوتی خاوی تێكساس گهیشته 85 دۆلار و 25 سەنت بووە.
خەمڵاندنی هۆکارەکانی ناسەقامگیری نرخی نەوت پەیوەندیدارە بەو شەڕەی دوو هەفتەیە لە نێوان ئیسرائیل و حەماس هەڵگیرساوە، هاوکات بەرزبوونەوەی ئەو رێژە کەمە لە نرخی ئەمڕۆی نەوت دوای ئەوە دێت، وا چاوەڕوان دەکرێت ئەمریکا سزاکانی سەر ڤەنزویلای بەرهەمهێنەری نەوت کەمبکاتەوە.