بە رێژەی 1900% زیادیکردووە

تێچووی حەواڵە لە بانکەکان زیادیکرد

964+

توانا نەقی

دەنگۆیەک هەیە کە لە بانکەکانی هەرێمی کوردستان تێچووی حەواڵەی دەرەکی زۆر زیاد بکات، یەکێک لە بانکەکان دەستی بەمە کردووە بەڕێژەی %1900 زیادی کردووە.

دوێنێ لە کاتژمێر 11:30 خولەکی پێش نیوەڕۆ بانکی BBAC (بانکی بەیروت و وڵاتانی عەرەبی) نامەیەکی بۆ بەشداربووەکانی ناردووە و تیایدا نوسراوە ” بەشداربووی بەڕێز، تکایە ئاگاداربن تێچووی حەواڵەی نێودەوڵەتی لە %0.01 گۆڕاوە بۆ %2”.

ئەم بانکە لە هەولێر و سلێمانیش لقی هەیە و خەڵکێکی زۆر حەواڵەی لێ دەکەن و لێی وەردەگرن، بەپێی ئەم حیساباتە ئەگەر جاران کەسێک بۆ 10 هەزار دۆلار 10 دۆلاری بدایە بە حەواڵە، ئێستا دەبێت بۆ هەمان بڕ 200 دۆلار بدات.

هەر دوێنێ کەسێکی جێ باوەڕی 964 چووەتە لقی هەولێری بانکەکە و بڕێک پارەی حەواڵەکراوی بە یۆرۆ راکێشاوە، لە بەرامبەر هەر 100 یۆرۆیەک بڕی دوو یۆرۆیان لێسەندووە، لەکاتێکدا پێشووتر بۆ هەزار یۆرۆ بڕی یەک یۆرۆی لێ گلدراوەتەوە.

964 لە حاڵی بانکەکانی دیکەی پرسی بەشێکیان وەڵامیان نەدایەوە، بەڵام ئەو کەسەی لە بانکی جیهان وەڵامی پەیوەندییەکەی دایەوە وتی لای ئەوان بڕی پارەی حەواڵەی دەرەکی زیاد نەبووە، بەڵکو کەمی کردووە، ئەو کەسە وتیشی نرخی پارەی حەواڵەکردن وەک خۆیەتی و گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە بەشێوەیەک بۆ حەواڵەی ناوخۆیی 0.3%ـە و بۆ حەواڵەی دەرەوە ئەگەر بینێرن 0.4% و ئەگەر بۆیان بێت 0.1% وەردەگرین”.

ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك بانكی عێراق ده‌...

ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك بانكی عێراق ده‌كات

ئەمریکا رەتیدەکاتەوە دۆلار بە عێراق بدات

ئەمریکا رەتیدەکاتەوە دۆلار بە عێراق بدات