هیچیان دەستنەکەوتبوو

دوو کەس لەکاتی راوکردندا دەستگیرکران

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە ئاغجەلەر پۆلیسی دارستان بەمەبەستی پاراستنی سروشتی ناوچەکە چووەتە گوندی گەڕگەڕ و لەوێ دوو کەسی بینیوە کە بە چەکەوە ویستویانە راوبکەن، لەسەر ئەوە هەردووکیانی دەستگیر کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15.10.2023، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسەدا، دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێک، یەک چەکی جۆری تاپڕ، چوار فیشەک و یەک لایت.

“ئەو دوو کەسە هیچیان راونەکردووە و تەنیا ئەوە ئاشکرا بووە کە بەنیازی راوکردنن”، هێمن کەمەرخان وای وت.

ئەمساڵ نزیکەی 70 کەس لەسەر راوکردنی جۆراوجۆر لە لایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانییەوە دەستگیر کراون.

راوچییەک لە زەڕایەن دەستگیر کرا

راوچییەک لە زەڕایەن دەستگیر کرا