یانەی دهۆک: بەهێزەوە دەگەڕێینەوە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

بۆ ئەوەی سەرپەرشتی یانەکە بکات لە خولی کوردستان، ستافێکی نوێ بۆ یانەی دهۆک دانرا، ئەوەش دوای بڕیاری دەستەی گشتی یانەی دهۆک بۆ بەشداریکردن لە خولی نایابی کوردستان.

لە هەنگاوەکانی سەرەتاشدا گرێبەست لەگەڵ، (حسێن عەبدوڵا) وەکو راهێنەر واژۆکرا و هەروەها (عامر ئیسماعیل) وەکو یاریدەدەری راهینەر و (جوتیار حەسەن)، راهینەری گۆڵپارێزەکان دەست نیشانکراوە، هەروەک دواجاریش (گوهدار سەبری) وەکو راهینەری توانا جەستەییەکان دەست نیشان کرا.

شڤان محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی وەرزشی دهۆک بە 964ی وت، “دوای ئەوەی شاندێکی باڵای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سەرەدانی شاری دهۆکی کرد و داوای لێبوردنیان کرد لە یانەی دهۆک و وتیان قسەی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان بێ بەرپرسیارانە بوون، دواجار بە رەزامەندی 191 کەس لەسەرجەمی 223 کەس لە دەستەی گشتی یانەی دهۆک بریاڕی بەشداریمان لە خولی نایابی کوردستاندا”.

یانەی دهۆک چوارشه‌ممه‌ بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ د...

یانەی دهۆک چوارشه‌ممه‌ بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌دات

وتیشی، “هەروەها ئەم بریارە لە رۆژی چوارشەممە درا، بەیانیش یەکەم یەکەی راهێنانیان بەرێوەدەچێت و خۆیان ئامادە دەکەن بۆ خولی نایابی کوردستان”، بەتوەی شڤان بێت یانەی دهۆک بۆ ئەمساڵ ئامادەکاری کردووە و بەهێز دەگەرێتەوە.

دوای ئەوەی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی یانەی دهۆک کرد و وتی، یانه‌كه‌ به‌ بڕیاری خۆیان ناتوانن به‌شداریی خولی كوردستان نه‌كه‌ن، یانه‌ی دهۆك ئه‌م قسانه‌یان به‌ سووكایه‌تی به‌ یانه‌كه‌یان ده‌زانن و ده‌ڵێن به‌شداریی وه‌رزی نوێی خولی كوردستان ناكه‌ن.

یانه‌ی دهۆك له‌ كۆتایی وه‌رزی رابردووه‌وه‌ رایانگه‌یاندووه‌، به‌شداریی خولی نایابی كوردستان ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش دوای رووداوه‌كانی یاریی كۆتایی جامی كوردستان له‌ یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا