هێشتا بەرز دەبێتەوە
شه‌ڕی غه‌زه و ئیسرائیل نرخی نه‌وتی به‌رز كرده‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌ی له نێوان كه‌رتی غه‌زه‌ی فه‌ڵه‌ستین و ئیسڕائیل ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه به‌رپا بووه، نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه.
ئەمڕۆ شەممە بۆڕسه‌ی نه‌وت به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان كرایه‌وه و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 90.89 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، كه 59 سه‌نت به‌رزبووه‌وه.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساس گه‌یشته 87.69 دۆلار، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه 59 سه‌نت به‌رزبووه‌وه.
شرۆڤه‌كارانی بازاڕی نه‌وتی جیهانی، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌هۆی شه‌ڕی نێوان كه‌رتی غه‌زه‌ی فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیله‌وه‌یه، هه‌روه‌ها پێشبینیی ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی هێشتا به‌رز بێته‌وه.
هاوكات وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی وه‌ك سعودیه و رووسیا پێشتر رایانگه‌یاندووه، تا كۆتایی ئه‌م ساڵ رۆژانه یه‌ك ملیۆن و 300 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.