چارەسەریان بۆ کراوە

تەندروستی دهۆک: لە جەژنی جەمای ئێزدییەکان 1450 کەس نەخۆشکەوتوون

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە ماوەی حەوت رۆژی جەژنی جەمای کوردانی ئێزدی، دوو تیمی گەڕۆکی پزیشکی شێخان خزمەتگوزاری تەندروستیان بۆ بەشداربووانی جەژنەکە دابینکردووە.

ئەمڕۆ هەینی 13.10.2023، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند، لە رۆژانی جەژنی جەمای ئێزدییەکاندا، یەک هەزار و 413 نەخۆش لەلایەن دوو تیمی گەڕۆک چارەسەر کراون.

بەپێی ئامارەکەی تەندروستی دهۆک، 37 کەسی دیکەش رەوانەی نەخۆشخانەکانی دهۆک کراون و چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە.

هەموو ساڵێک لە 6ی تشرینی یەکەم، ئێزدییەکان لە لالش پەرەستگای هەرە پیرۆزی ئێزدییەکان لە قەزای شێخان، بەبۆنەی جەژنی جەما کۆدەبنەوە و بۆماوەی حەوت رۆژ بەشێوازی جیاواز ئەو ئاهەنگە سازدەکەن.

وشەی جەما بە واتای کۆبوونەوە دێت، یەکێکە لە سەرەکیترین جەژنی ئێزدییەکان.

جەژنی جەمای ئێزدییەکان لە چییەوە هاتووە؟

جەژنی جەمای ئێزدییەکان لە چییەوە هاتووە؟