22ـی ئەم مانگە تیروپشک بەڕێوەدەچێت

کۆمیسیۆن: ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان تەواو بووە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی مانگی 12ـی ئەنجوومەنی پارێزگاکان تەواو بووە.

ئەمڕۆ هەینی 13.10.2023، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاند، بە گشتی و تایبەتەوە سەرجەم کارەکان و ئامادەکاریەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنەکان تەواو بووە و 22ـی ئەم مانگەش دیاریکراوە کە تیروپشک بۆ دیاریکردنی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان ئەنجامبدرێت.

لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردن، عیماد جەمیل وتی، هەر لایەنێک رێنمایی و یاساکانی کۆمسیۆن جێبەجێ نەکات بە بڕی 50 ملیۆن دینار پێبژاردنی بۆدەکرێت.

بە وتەی عیماد جەمیل، هەر لەئێستاوە هەندێک لایەن پێشێلکاری رێنماییەکانی کۆمیسیۆنیان کردووە و بەر لە وادەی خۆی بانگەشەی هەڵبژاردنیان دەستپێکردووە.

بڕیارە رۆژی 18ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، بەبێ هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت.

کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ژمارەی بەخ...

کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ژمارەی بەخشی بە حزبەکان