جگە لە ئیسرائیلی بیانی تێدایە

ژمارەیەک دیلی ژێر دەستی حەماس بەهۆی بۆمبارانەوە کوژراون

964+

ژووری هەواڵ

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 13 کەس لەو دیلانەی کەوتوونەتە دەستی چەکدارانی حەماس بەهۆی بۆمبارانی فڕۆکەکانی ئیسرائیل کوژراون، ئەمەش بەپێی راگەیەندراوی کەتیبەکانی عیزەدین قەسام.

تا دێ گەمارۆکانی سەر کەرتی غەزە چڕتر دەبێتەوە، بەپێی ئاماری ماڵپەڕی ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیلی هاوڵاتیانی 16 وڵات لەناو ئەو ژمارە دیلەن کە کەوتوونەتە دەستی بزوتنەوەی حەماس.

رۆژی یەکشەممەی رابردوو بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، ژمارەی ئەو دیلانەی لای ئەوانن ژمارەیان 100 کەس دەبێت و خەڵکی بیانیشی تێدایە، بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی ئەو بزوتنەوەیە مەرجی ئازادکردنی ئەو دیلانە، ئازادکردنی هەموو دەستگیرکراوانی ئەو بزوتنەوەیە دەبێت کە ژمارەیان چوار هەزار و 500 کەسە.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، لە رۆژی شەممەی رابردووەوە تا ئێستا هەزار و 799 فەڵەستینی کوژراون و شەش هەزار و 388 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماری کوژراوانی ئیسرائیل بەپێی راگەیەندراوی کەرتی تەندروستی ئەو وڵاتە گەیشتووەتە هەزار و 300 کەس.

ئیسرائیل داوا لە خەڵکی سڤیل دەکات غەزە چۆڵ بکەن

ئیسرائیل داوا لە خەڵکی سڤیل دەکات غەزە چۆڵ بکەن