یەکێتی ئەوروپا هۆشداری دەداتە تیکتۆک

964+
ژووری هەواڵ

یەکێتی ئەوروپا هۆشداری دەداتە تیکتۆک و تۆمەتباری دەکات بەوەی بووەتە گۆڕەپانی بڵاوکردنەوەی “ڤیدیۆی ساختە”.

پێشتر، یەکێتیەکە هەریەک لە مێتا و ئێکس (تویتەری جاران)ـی لە هەمان شت ئاگادار کردبووەوە.

لە نامەیەکیدا بۆ شاو زی چوو بەڕێوەبەری گشتی تیکتۆک، یەکێتی ئەوروپا داوای لێکردووە لە ماوەی 24 کاتژمێردا سەرجەم زانیاری و ڤیدیۆ ناڕاستەکان بسڕێتەوە کە لەبارەی شەڕی حەماس و ئیسرائیل بڵاوکراونەتەوە و پابەند بن بە یاساکانی ئەوروپا.

لەو چەند رۆژەی رابردوودا، 964یش ڤیدیۆی بینیوە لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا کە ساختە بوون، بۆ نمونە شەڕی ئۆکراین و روسیا بووە و بەناوی ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە.

تیکتۆک

تیکتۆک "لە ترسدا" بنکەیەکی داتای زانیاری لە ئەوروپا کردەوە