رادیۆی سوپای ئیسرائیل: فڕۆکەخانەی دیمەشق و حەلەبمان بۆردومان کرد

964+

ژووری هەواڵ

بەگوێرەی رادیۆی سوپای ئیسرائیل و تەلەڤزیۆنی فەرمی سوریا، کەمێک لەمەوبەر هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بۆردومانی هەردوو فڕۆکەخانەی دیمەشق و حەلەبی کردووە.

ئاژانسی سانا، کە میدیا فەرمی حکومەتی سوریایە بڵاویکردووەتەوە، هێرشەکە زیانی بە رێڕەوی نیشتنەوەی فڕۆکەی هەردوو فڕۆکەخانەکە گەیاندووە.

لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی سوریاوە، ئاژانسەکە دەڵێت، “هێرشەکە سەعات 1:50ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە بووە و هێشتا دیار نییە ئەگەر زیانی گیانی هەبووبێت”.