گرافیك: 964+
رۆژانه دوو كه‌س دووپشك پێیوه‌ده‌دات
سێ مانگه دووپشک وازى له به‌رده‌ڕه‌ش نه‌هێناوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى سێ مانگه ئامارى جیاجیا له سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش له باره‌ى پێوه‌دانى دووپشك بڵاوده‌كرێته‌وه و ده‌رده‌كه‌وێت، رۆژانه لانیكه‌م دوو كه‌س له سنوورى ئه‌م قه‌زایه دووپشك پێیوه‌داوه.
له سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش پێوه‌دانى دووپشك، له حاڵه‌ته‌وه بووه‌ته دیارده، به تایبه‌تیش له ماوه‌ى سێ مانگى رابردووا كه وه‌رزى هاوین بووه، 197 حاڵه‌تى پێوه‌دانى دووپشك تۆماركراون.
80 حاڵه‌تى مار و دووپشك پێوه‌دان له هه‌ولێر تۆمارکرا
به پێی نوێترین ئامار، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیی ته‌ندروستیى به‌رده‌ڕه‌ش بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ى مانگی رابردوودا 67 حاڵه‌تى پێوه‌دانى دووپشك تۆماركراون، كه سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كه‌یان و بنكه ته‌ندروستییه‌كانى سنووره‌كه‌یان كردووه.
به پێی چه‌ند ئامارێكى پێشترى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ش، له ماوه‌ى مانگى ئابی رابردوو، له ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش، 84 حاڵه‌تى دووپشك پێوه‌دان هه‌بووه و لە مانگی تەمموزیش 46 کەس دووپشک پێوەیداوە.
سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش 15 بنکەی تەندروستی لێیه، كه زۆربه‌یان كه‌وتوونه‌ته گونده‌كانى سنوورى ئه‌م قه‌زایه، حاڵه‌ته‌كانى پێوه‌دانى دووپشكیش له ته‌واوى ناوه‌نده ته‌ندروسییه‌كانییه‌وه تۆمار كراون.