ته‌رمه دۆزراوه‌كه‌ى ئه‌شكه‌وتى شێخ وه‌سانان بێ خاوه‌ن ماوه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى نزیكه‌ى دوو مانگ له دۆزینه‌وه‌ى، تا ئێستا ئه‌و ته‌رمه‌ی له ئه‌شكه‌وتێكى گوندى شێخ وه‌سانان دۆزراوەته‌وه خاوه‌نى بۆ په‌یدا نه‌بووه، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى بالیسانیش ده‌ڵێت، كاره‌كه راده‌ستى پۆلیس و داواکارى گشتى كراوه.
رۆژى 15.8.2023 هه‌واڵى بوونى ته‌رمێك له ئه‌شكه‌وتی گوندى شێخوه‌سانان بڵاوكرایه‌وه، كاتێك لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتنه شوێنه‌كه، بینیان ته‌نیا ئێسك و پروسكى كه‌سێكه و جلێكی زستانه‌ى له‌به‌ردایه و ته‌سبێحێكى له ناو گیرفاندا بووه.
دواى چه‌ند رۆژێك له هێنانى ته‌رمه‌كه بۆ فه‌رمانگه‌ى پزیشكى دادى هه‌ولێر، 964 له سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو ئه‌و فه‌رمانگه‌یه، ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد، پلاتینێك له یه‌كێك له قاچه‌كانى ئه‌و كه‌سه‌دا بووه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌نجامدانى پشكنینى DNA یش بۆ ته‌رمه‌كه، به‌ڵام هێشتا ناسنامه‌ى نه‌زاندراوه.
مه‌هدی مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى بالیسان، به 964 ـى وت، تا ئێستا كه‌س بۆ ئه‌و ته‌رمه خۆی به خاوه‌ن نه‌زانیوه و كه‌سیش له سنووره‌كه سه‌ردانى نه‌كردوون بۆ ئه‌وه‌ى سۆراغى كه‌سێكی ونبوو بكه‌ن.
وتیشی “پێناچێت ته‌رمه‌كه كه‌سێك بێت، خه‌ڵكی سنووره‌كه‌مان بێت”.
باسی له‌وه‌ش كرد، ماوه‌یه‌كه كه‌یسی ئه‌و ته‌رمه راده‌ستى پۆلیس و داواكارى گشتى كراوه بۆ به دیارخستنى چاره‌نووسی و دۆزینه‌وه‌ى خاوه‌نه‌كه‌ى .
964، له زارى سه‌رچاوه‌كه‌ى پزیشكى داده‌وه ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه، دواى پشكنینى ته‌رمه‌كه ده‌ركه‌وتووه، ته‌مه‌نى ئه‌و كه‌سه له نێوان 20 تا 25 ساڵیدایه، نه‌ك كه پێشتر باسكراوه 15 ساڵ بێت.