بەشە ناوخۆیی شەهید شەوکەت.وێنە.سۆشیال میدیا
"خوێندکار کەرەستەکان دەشکێنن"
ئاوی بەشە ناوخۆیی شەهید شەوکەت پاک دەرچوو
توانا نەقی
دوای ئەوەی رەنگی ئاوی بەشە ناوخۆیی شەهید شەوکەت گۆڕابوو لە لایەن تاقیگەی ناوەندییەوە پشکنینی بۆ کراو شیاوە بۆ بەکارهێنان و خواردنەوە.
بە پێی قسەی بەرپرسانی بەشە ناوخۆییەکە گۆڕانی رەنگی ئاوەکە بەهۆی کلۆر و مەزەقەوە بووە و هیچ کێشەیەکی تری نییە.
ئەیاد عەلی بەڕێوەبەری بەشە ناوخۆیی شەهید شەوکەت لە هەولێر بە 964ـی وت، ئاوی بەشە ناوخۆییەکە لەلایەن تایقیگەی ناوەندی حکومەتی هەرێمەوە پشکنینی بۆ کراو هیچ کێشەیەکی نییە و خۆشیان بەکاری دەهێنن.
وتیشی، گلەییان زۆر لە خوێندکاران هەیە، چونکە بەشێکیان سەرجەم ئەو کەلوپەلانەی بۆیان دادەنێن و بۆ خزمەتی ئەوانە تێکی دەشکێنن و بە تەنگییەوە نایەن، بۆنمونە شکاندنی مەخسەل و ئەو گڵۆپە شەحنانەی بۆیان داناون.
مانگانە 100 ملیۆن دینار دەدەن با گاز بۆ بەشە ناوخۆییەکە و بەردەوام خزمەتگوزاری زیاتریان بۆ دەکەن، بەڵام دەبێت خوێندکاران ئەو شوێنە بە ماڵی خۆیان بزانن و هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن بەرامبەری.
بەشە ناوخۆیی شەهید شەوکەت لە هەولێر بەشە ناوخۆییەکای حکومییە و 1800 خوێندکار تیایدا دەمێننەوە.